شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ئه‌سله‌م جه‌دگاڵ” له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو له سێ ڕێیانی ناوچه‌ی “عوره‌كی” له شارستانی ده‌شتیاری كوژرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “ئه‌سله‌م جه‌دگاڵ” له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ بووه كه له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا لانیكه‌م سێ هاووڵاتی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم تیرۆر كراون.
