به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپهڕبووتی سێ حه‌وتوو به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو برای هه‌میشه زیندوو “مه‌جید كازمی” به ناوه‌كانی “مێهدی و حسێن كازمی”، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
پاش له‌سێداره‌دانی “مه‌جید كازمی” و هاوڕێكانی له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ٣١ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ دوو برا و خۆشكی ئه‌و لاوه گیانبه‌ختكردووه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. خۆشكی “مه‌جید” یه‌ك ڕۆژ دواتری ئازاد كرا به‌ڵام دوو برای به‌ناوه‌كانی “مێهدی و حسێن” له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات دا ڕاگیراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.
