به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد، ٢٤ منداڵی ڕاگیراو له ناوه‌ندێكی پشتیوانی له منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له شاری تاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده كه هه‌موویان ته‌له‌به‌ی حه‌وزه‌ی ئاخوندین به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ١٢ منداڵی بچووك له ته‌به‌قه‌ی یه‌كه‌م و ١٢ منداڵی گه‌وره‌تر له ته‌به‌قه‌ی دووهه‌می ناوه‌ندی “زه‌نجیره‌ی مێهری ماندگار” له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاخوندی ئه‌و ناوه‌نده‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به بێبه‌ش كردنی منداڵان له خۆراك، لێدان و سوتاندنیان به ئوتوو و ڕاگیرانیان له حه‌مامی پڕ له پیسی و بونه‌وه‌ر كراوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان به دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسی ئه‌و ناوه‌نده له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بێهزیستیه‌وه له‌سه‌ر كار لابرا.
