کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی چالاكانی سنفی ئوستانی فارس

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی چالاكانی سنفی ئوستانی فارس

“ڕامین سه‌فه‌رنیا” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه‌ جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ٨ چالاكی سنفی  فه‌ر‌هه‌نگیانی ئوستانی فارس به‌ڕێوه‌ چووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و ٨ چالاكه‌ سنفیه‌ بریتیه‌ له‌: “زه‌هرا ئێسفه‌ندیاری”، “موژگان باقری”، “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزادگان”، “عه‌بدۆلڕه‌زاق ئه‌میری”، “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما”، “غوڵامڕه‌زا غوڵامی”، محه‌ممه‌دعه‌لی زه‌حمه‌تكش” و “ئه‌فشین ڕه‌زمجو”.  جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ٨ چالاكه‌ سنفیه‌ له‌ مانگی گوڵانی ١٤٠١ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.