ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی دانمارك، ئاڵمان، سوید، ئا‌مریكا، ئۆستڕاڵیا، هوله‌ند، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر شه‌ممه دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایك بوونی “كیان پپرفه‌له‌ك” و به‌و بۆنه‌وه ئێرانیانی ئازادیخواز له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌كاتی كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان، مه‌راسمی ڕۆژی له دایك بوونیان به‌و ئه‌و منداڵه قوربانیه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه بردووه. به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، خوازیاری داخرانی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم له وڵاته‌كانیان و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.
