ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی شاره‌دێی جه‌كیكوری سه‌ر به شارستانی ڕاسه‌ك له به‌لووچستان، له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، شاره‌دێی جه‌كیكور له ته‌نیشت چۆمی سه‌رباز هه‌ڵكه‌وتووه به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئاوی پاك و خاوێن بێبه‌رین و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناده‌ن. ڕۆژی ڕابردوو گوندنشینان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیای جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.