ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شاری كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له فیداركارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری كه‌ره‌ج هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز، مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان گۆڵباران كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
