به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی ئوستانی فارس به‌ناوی “حسێن نه‌ورووزی” پاش ده‌ستبه‌سه‌كرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ی بووشێهره‌وه له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، پیشه‌ی “حسێن نه‌ورووزی” كرێكاری فه‌سڵی بووه و له بنه‌ڕه‌ت دا خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی دهبیرانی سه‌ر به ئوستانی فارس بووه كه بۆ كاركردن ڕووی له شاری بووشێهر كردبوو. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و لاوه به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ی بووشێهره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كوژراوه.