کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی كرمان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی كرمان 1

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان، سزای ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرمان جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ بریتیه‌ له‌: “مالك به‌لووچ ماهانی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “كامبیز به‌رزكار” ته‌مه‌ن ٣٢ و خه‌ڵكی “خواجه عه‌سكه‌ر”ی سه‌ر به‌ شارستانی به‌م. شایانی باسه‌ كه‌ كه‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر دا سه‌پێندرابوو.