له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٣٥ خوێندكاری زانكۆی قه‌زوین كه مه‌راسمی ده‌رچوونی خۆیان له وێلایهك به‌ڕێوه‌بردبوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ر یه‌كه‌و به ٩٩ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٦ی جۆزه‌ردان، ٣٥ خوێندكاری زانكۆی قه‌زوێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌مان ڕۆژ جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنیان به‌ڕێوه‌چوو. ٣٥ كچ و كۆڕی لاو كه له نێو كۆڕی مامۆستایان و بنه‌ماڵه‌كانیان دا جێژنی ده‌رچوونیان گرتبوو هه‌ر یه‌كه‌و ٩٩ زه‌ربه شه‌لاقیان به‌ركه‌وت.
