ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخوازی به‌ریتانیا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم، خوازیاری داخرانی ئه‌و ناوه‌نده تیرۆریستیه و ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ڕژیم له به‌ریتانیا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی لیدز، بیرمه‌نگام و مه‌نچستر به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له‌و شاره، خوازیای داخرانی هه‌میشه‌یی ئه‌و ناونده سیخوڕی و تیرۆریستیه و ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ڕژیم له‌و وڵاته بوون. به‌شداربووان وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، به وتنه‌وه‌ی دروشم داوایان له ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا كرد سپای پاسداران بخاته نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
