ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌رپرسانی ده‌وه‌ڵه‌تی ئازه‌ربایجان ڕایانگه‌یاند هه‌موو گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ ئێران ڕاگرتووه و هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارێكی ئه‌و وڵاته‌یان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه پشت ڕاست كرده‌وه.
پاش سه‌فه‌ری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بۆ وڵاتی ئازه‌ربایجان، بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و ئازه‌ربایجان دژبه یه‌كدی ده‌ستی پێكرد. ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان ڕایانگه‌یاند كه ته‌واوی گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ ئێران ڕاگرتووه. له به‌رامبه‌ر دا میدیاكانی ئێران هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێكی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجانیان به ناوی “فه‌رید سه‌فه‌رلی” به تۆمه‌تی سیخوڕی بڵاو كرده‌وه و به‌رپرسانی ئازه‌ربایجانیش دەستبەسەرکردنی ئەو لاوەیان پشتڕاست كرده‌وه.
