ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “عه‌بدۆلقادر گورگیچ” ناسراو به “دهنو زه‌هرۆزهی” ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “شیب گوره”ی سه‌ر به شاری زه‌هه‌ك به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ری خاش بۆ سه‌راوان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆلقادر” جانبازی ٧٠٪ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق بووه كه به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتی ڕووی له پیشه‌ی پڕ مه‌ترسی سووختبه‌ری كردبوو. ئه‌و سووختبه‌ره به‌لووچه له كاتی به‌دوداكه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
