کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری حه‌نانه كیا

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری حه‌نانه كیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر گڵكۆی “حه‌نانه كیا” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شاری ئامۆل كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

مەرزیە ئادینەزادە، خوشکی تەمەن ١٦ ساڵانی “ئەبولفەزڵ ئادینەزادە” له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، لەکاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی دیدار لەگەڵ بنەماڵەی “حەنانە کیا”، لە ستۆریی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسی: “دڵتەنگی لە دڵی ئەم دوو پیاوەدا وەسف ناکرێت. یەکێکیان خەمباری لەدەستدانی کوڕە بچووکەکەیەتی و ئەوی تریان لە خەم و پەژارەی لەدەستدانی خۆشەویستییەکی ١٠ ساڵەدا. لە بەشێکی تری ستۆریەكەیدا نووسیویەتی، “ئێمە وازناهێنین” و درێژه‌ به‌ خه‌باتمان بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی و به‌رابه‌ری ئه‌ده‌ین”.