ئێرانییەکانی دانیشتووی سیدنی ڕۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری و شه‌رمه‌زار كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
ئێرانیانی ئازادیخوازی شاری سیدنی بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی “کیان پیرفەلەك” و “ئەبولفەزل ئادینەزادە” کە لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژران و “مەجید کازمی” و “مەجیدڕەزا ڕەهنوورد” کە هەموویان لە مانگی جۆزەردان لەدایك بوون، لە ناوەندی ئەم شارە کۆبوونەوە و بە پیرۆزكردنی ڕۆژی لەدایکبوونیان یادیانیان بەرز ڕاگرت. خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراویان شه‌رمه‌زار كرد و داوایان له‌كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم سزا بده‌ن.
