ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی پۆست كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بده‌ن له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێن.
له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی پۆست له شاره‌كانی تاران، سنه،زه‌نجان و چه‌ند شاری دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت مانیان گرتبوو به‌ڵام، به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان هه‌موویان بێكار ده‌كرێن و به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی وڵات” ڕاده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ن.
