ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری زاهیدان هێرشیان كرده سه‌ر كلووپێكی یاری منداڵان و ده لاویان له شه‌قامی ئازادی ٣٤ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی درووست كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و وه‌حشه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و شاره ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردۆته سه‌ر كلووپێكی یاری منداڵان و ده كه‌سی ته‌مه‌ن ١٦ بۆ ٢٠ ساڵیان به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
