ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شارستانی جوونه‌قانی سه‌ر به ئوستانی ئیسفه‌هان به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “جه‌مشید موختاری” كرد و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
“جه‌مشید موختاری” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران، له پشته‌وه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان هاووڵاتی دانیشتووی شاری جوونه‌قان به‌شداری مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی ئه‌و لاوه بوون و نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خۆیان له كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
