ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی “نفلین سینیت”ی كلیبه‌ری سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی “نفلین سینیت”ی كلیبه‌ر له ئاست پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕازین. ڕۆژی ڕابردوو ٥٥ كرێكاری ناڕازی له‌به‌رده‌م شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده مهعدهنیهكان كۆبوونه‌وه و خوازیای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌ییان پاش ڕاده‌ستكردنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه به شیركه‌تێكی دیكه بوون.