له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سێ چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “زه‌ینه‌ب هه‌مڕه‌نگ سه‌یدبه‌گلوو”، “شیوا ئیسماعیلی” و “سوودابه فه‌خارزاده”ی به ٥ بۆ ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.
“زه‌ینه‌ب هه‌مڕه‌نگ” له مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ له زیندان ئازادكرابوو به‌ڵام له ڕێكه‌وتی ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرابوو. جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و چالاكه سنفیه هاوڕێ له‌گه‌ڵ “شیوا ئیسماعیلی” و “سوودابه فه‌خارزاده” له ڕێكه‌وتی ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢ به‌ڕێوه چوو. ڕۆژی ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئه‌فشاری” “زه‌ینه‌ب هه‌مڕه‌نگ”ی به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد و “شێوا ئیسماعیلی” و “سوودابه فه‌خارزاده”ی به هه‌مان تۆمه‌ت به پێج و ١٠ ساڵ زیندان سزا دا.