ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی “نفلین سینیت” له شاری كلیبه‌ری سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “نفلین سینیت”ی كلیبه‌ر ماوه‌ی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان په‌رداخت نه‌كراوه و خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. نوێنه‌ری كرێكاران هۆشداری دایه به‌رپرسانی ده‌وه‌ڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌رپرسیاره‌تی ڕووداوه‌كانی داهاتوو له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته.
