بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم به كه‌می ئاوی خاوێن و بێهداشتی له ٩ ئوستانی ئێران بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان جۆر نه‌خۆشی له نێو خه‌ڵك و ٢٤ ئوستان تووشی كه‌م ئاوی سه‌ختن.
له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو له ئێران و ململانێ نێوان هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تالیبان له‌سه‌ر حه‌قاوه‌ی هیرمه‌ند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیتادی قه‌یرانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو سه‌باره‌ت به كه‌م ئاوی له ٢٤ ئوستانی ئێران هۆشداری دا. هه‌روه‌ها به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم به كوالێتی ئاوی خواردنه‌وه، دانیشتووانی ٩ ئوستان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاوی خاوێن و پاك بێبه‌ش كراون و ده‌یان جۆر نه‌خۆشی له نێوانیان دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
