به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، “ئه‌سما گه‌نجی زاده” خوێندكاری بواری فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی ئیسفه‌هان بۆ ماوه‌ی دوو ترم و “عارف كه‌مانی” خوێندكاری بواری ددان پزیشكی زانكۆی ئه‌راك بۆ ماوه‌ی چوار ترم له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه ته‌علیق كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌سما گه‌نجی زاده” له ڕێكه‌وتی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر تا ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و سه‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه بۆ ماوه‌ی ٢ ترم له خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها “عارف كه‌مانی” خوێندكاری ددان پزیشكی زانكۆی ئه‌راك و ده‌بیری شۆرای سنفی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی بێهداشت بۆ ماوه‌ی چوار ترم له خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه كه دوو ترمی ئه‌چێته بورای جێبه‌جێ كردنه‌وه و دوو ترمه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ سزای ماڵی گۆڕدراوه.