به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، سوورختبه‌رێك به ناوی “ئه‌كه‌به‌ر به‌راهوویی” كه ١٦ ڕۆژ له‌وه‌پێش به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی “جوون ئاباد” بریندار كرابوو، پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌شهه‌د ڕۆژی شه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌كبه‌ر به‌راهوویی” خێزاندار و باوكی شه‌ش منداڵ بووه و به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری ڕووی له پیشه‌ی پڕ مه‌ترسی سووختبه‌ری كردبوو، به‌ڵام ١٦ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی سنووری “جوون ئاباد” دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار كراوه. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌شهه‌د پاش دوو حه‌وتوو به‌سته‌ری بوون به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
