به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌بێ حیجابی زۆره‌ملێ له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و لاوانی شۆڕشێگڕ دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژبه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
كچان و ژنانی ئازادیخواز له باكووره‌وه تا باشووری ئێران به فڕی دانی حیجابی زۆره‌ملێ به‌ره‌نگاری كولتووری كۆنه‌په‌ره‌ستی مه‌زهه‌بی ڕژیم بوونه‌ته‌وه و له شوێنه گشتیه‌كان، پاساژ و ناونده تیجارییه‌كان به‌بێ حیجابی زۆره‌ملێ حاز ده‌بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به دروشمی “نا بۆ ئێعدام” و “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا و له‌سه‌ر درێژه‌دان به شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” جه‌ختیان كرده‌وه.
