كۆمه‌ڵێك له تاڵانكراوانی زه‌مینه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی ناوچه‌ی “كۆندڕوود”ی ته‌ورێز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، له ناڕه‌زایه‌تی به داگیركردنی زه‌ویه كه‌شاوه‌رزییه‌كانیان له‌لایه‌ن بۆنیادی مۆسته‌زعه‌فانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بۆنیادی مۆسته‌زعه‌فانی كۆماری ئیسلامی ئیدعای خاوه‌نداره‌تی ١٩٥٢ پارچه زه‌وی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌ی “كۆندڕوود”ی ته‌ورێز ده‌كات له حاڵێكدا خاوه‌ن زه‌ویه‌كان به‌ڵگه‌ی یاسایی شه‌ش دانگیان هه‌یه. شایانی باسه كه تاڵانكراوانی ته‌ورێزی له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردووا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامی به داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
