ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی شاره‌داری جیرۆفت له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ١٨٠ كرێكاری ڕۆژمۆزدی شاره‌داری جیرۆفت كه به هێزی كاری كارتی ناسراون له ڕێكه‌وتی ١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌داریه‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركراون له حاڵێكدا هه‌ر یه‌كه‌وه دوو ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌بووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌یی و پێدانی داخوازیی و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بوون.
