ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، پێنجه‌مین ته‌رمی ژنێكی گه‌نج كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرابوو له‌مه‌یدانی ئازادی دۆزرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تەرمی ئەو ژنە تەمەن ٢٥ ساڵە لە ناو کیسەیەکی زبڵدا به شێوه‌ی له‌ت له‌ت كراوه دۆزراوەتەوە و چوار ژنی گەنجی دیکەش بە هەمان شێوە لە ئابادە، تەورێز و مەشهەد کوژراون. جێگای ئاماژه‌یه كه تا ئێستا دامودەزگا پەیوەندیدارەکان وڵامێكی ڕوونیان سەبارەت بەم کوشتنە زنجیرەییانە بە ڕای گشتی نەداوەتەوە و هاووڵاتیان له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی خویان و نیزامەکەیان خێرا دەس بە کار دەبن بەلام لە بابەتی تر وەکو کوشتنی ژنان هیچ بایه‌خێكی پێ ناده‌ن.