ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ران، كامیۆن‌داران له چه‌ند شاری ئێران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی كامیۆن و بارهه‌ڵگر له پایانه‌ی به‌نده‌رعه‌باس له ڕۆژی ٣١ی گوڵانه‌وه مانیان گرتووه و كامیۆندارانی به‌نده‌ری ئیمام و سهربهندهریش له ڕۆژی ٣ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و كامیۆندارانی ئیسفه‌هان و ئه‌راك ماوه‌ی سێ ڕۆژه دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل مانیان گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه كامیۆندارانی ئێران به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌و مانگرتنه به‌رین تر ده‌بێت.