ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی و لایه‌نگرانی سرووشت له ئیسفه‌هان دژبه پێدانی مۆڵه‌ت به ده‌یان مه‌عده‌ن له ناوچه‌ی كوێستانی “كه‌ركه‌س” و دیارده‌ی كێوخواری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاركی میللی “كولاه قازی” به پانتایی ٥١ هه‌زار هێكتار پێكهاتووه له چیا و ده‌شت و زیاتر له ٢٥٠ جۆر گیای ده‌رمانی هه‌یه، هه‌روه‌ها شوێنی ژیانی ده‌یان جۆر په‌له‌وه‌ر و بوونه‌وه‌ری نایابه، به‌ڵام ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی سه‌رقاڵی سازكردنی ئۆتوبانی شۆماڵ- جنووبه له‌و ناوچه‌یه و به ده‌یان مۆڵه‌تی به كێوخوارانی خسووله‌تی داوه بۆ ئه‌وه‌ی چیاكانی ناوچه‌كه به بیانووی معده‌ن له ناو به‌رن. ڕۆژی ڕابردوو چالاكانی ژینگه‌یی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م یه‌كێك له مه‌عده‌نه‌كانی كێوی كه‌ركه‌س خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كان و بایه‌خ دان به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه بوون.