ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢ و ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، چوار سووختبه‌ری به‌لووچ له سێ ڕووداوی جیاجیا له زاهیدان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان و ئاگرگرتنی ئۆتومبێله‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری زاهیدان بۆ خاش دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ده‌همه‌رده” و “محه‌ممه‌د شا‌هۆزهی” گیانیان له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه له مێحوه‌ری زاهیدان بۆ نۆسره‌ت ئاباد ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك به‌ناوی “ئه‌یووب شه‌هبه‌خش” ئاگری گرت و شۆفێره‌كه‌ی بووه قوربانی. له ڕووداوی سێهه‌م له مێحوه‌ری زاهیدان بۆ قه‌تارخۆنجه‌ك ئۆتومبێلی سووختبه‌رێك وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی “مێهرۆڵڵا به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ گیانی له ده‌ست دا.