به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له زستانی ١٤٠٠ تا كۆتاییه‌كانی پاییزی ١٤٠١ی هه‌تاوی به لانیكه‌م ٢٧ هه‌زار و ٤٤٨ منداڵی كچی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ له ئێران بوونه‌ته قوربانی دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان.
به‌پێی ڕاپۆرتی بڵاوكراو له ڕۆژنامه‌ی ئیعتماد، ئاماری هاوسه‌رگیری منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ و ١٥ بۆ ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام له زیادبوون دایه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافی منداڵان، كولتووری پیاوسالاری و هه‌ژاری و ده‌ست كورتی بنه‌ماڵه‌كان. هه‌روه‌ها ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له یاسا و ڕێساكانی دا به‌رده‌وام ته‌بلیغ بۆ هاوسه‌رگیری منداڵان ده‌كات و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و كاره‌ساته‌ی بكات كه له داهاتوو دا دهخۆلقێت.