ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ مانگی گوڵان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی ئیسفه‌هان به‌ناوه‌كانی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌رمی هه‌ر یه‌ك له‌و سێ به‌ندكراوه‌یان له گۆڕستانێك ناشتووه له حاڵێكدا بڕیار بوو هه‌ر سێكیان له گۆڕستانی “حه‌بیب”ی ئیسفه‌هان بنێژن. هاوكات له‌گه‌ڵ ناشتنی ته‌رمی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ماڵی هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و هێزه‌كانی به‌سیج هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئازیه‌ت بار و برای “مه‌جید كازمی”یان ده‌ستبه‌س كرد. له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌و له گه‌ڕه‌كانی سادقیه، تێهران پارس، سه‌تارخان، ئێكباتان، نازی ئاباد و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ی تاران خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رز كرده‌وه. له‌شاره‌كانی كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان، به‌نده‌رعه‌باس و مه‌شهه‌د خه‌ڵكی ئازادیخواز دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی”، “وای به ڕۆژێك كه چه‌ك هه‌ڵگرین”، “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه،سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه.