کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زاهیدان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زاهیدان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی زاهیدان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئازادیخوازانی به‌لووچ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “خودانوور له‌جه‌ی” و “مه‌نسوور هۆرمۆزی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ئه‌و شاره‌ گوڵی سووریان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان دانا. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكاریی تواوی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.