کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌كی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی له‌ سنه‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومید حه‌سه‌نی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی سنه‌ ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ڕفێندرا و پاش پێنج ساعه‌ت ئه‌شكه‌نجه له‌ كه‌ڵانته‌ری ١٢ی فه‌روه‌ردین گیانی به‌خت كرد و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ٢٤ ساعه‌ت دوای كوشتنی ئه‌و لاوه‌، ته‌رمه‌كه‌یان له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تی و كاتژمێر ١٠ی شه‌وی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به‌ به‌شداری پێنج كه‌س له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ قه‌تعه‌ی ١١ی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی ناشتووه‌. یادی به‌رز و به‌رێز بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری سنه‌

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی دیكه‌ له‌ پیرانشار

-

پۆلۆمپ كردنی ڕستوورانی “ڕۆمانۆ” له‌ شاری سه‌قز

-

دۆخی ناله‌باری “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” له‌ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٣ سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌ باكووری كوردستان

-