کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ونبوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئه‌فغانستان

ونبوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئه‌فغانستان 8

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ویلایه‌تی به‌لخی ئه‌فغانستان به‌ده‌یان كه‌س ونبوون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له‌ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ له‌ ناوچه‌ی “میرزایی” سه‌ر به‌ ولسوالی “زارع” له‌ ویلایه‌تی به‌لخ‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ٣٠٠ خانوو به‌هۆی هاتنی لافاوه‌وه‌ ڕووخاوه‌ و دانیشتووانه‌كه‌ی بێسه‌ر و شوێن بوون. هه‌روه‌ها زیانێكی گه‌وره‌ به‌ كه‌شاوه‌رزان گه‌یشتووه‌ و به‌ ده‌یان سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌ناوچوون.