سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز پێنج شارۆمه‌ندی پاكیستانی له شارۆچكه‌ی “عه‌لایین”ی سه‌ر به شاری ڕه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاران، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له بیانیه‌ك له شارۆچكه‌ی “عه‌لایین”ی سه‌ر به شاری ڕه‌ی پێنج كه‌س له‌وانه سێ منداڵی كچ و كوڕ گیانیان له‌ده‌ست داوه كه هه‌موویان شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی پاكیستانن، هه‌روه‌ها له‌و ڕووداوه دا ٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.