ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سێ ملیۆن و نیو شارۆمه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته و هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، دژبه گۆڕانی یاسای خانه‌نشنیی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆنفدراسیۆنی گشتی كار و “س.ژ.ت” گه‌وره‌ترین ئیتحادییه‌ی كرێكاری فه‌ڕانسه، ته‌نیا له شاری پاریس ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له‌و خۆپێشاندانه به‌شداریان كردووه و له سه‌رانسه‌ری ئەو وڵاتە ٣ ملیۆن و نیو فه‌ڕانسه‌وی دژبه گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی خۆپێشاندانیان كردووه كه له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا بێ وێنه‌یه. شایانی باسه كه “ئیمانۆئێل ماكرۆن” گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ڕاده‌ستی پاڕله‌مان كردووه و ماوه‌ی دوو مانگه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دژبه گۆڕانی ئه‌و یاسایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن.