کۆمەڵێک لە کرێکارانی “نه‌یشه‌كه‌ری هەفت تەپە”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كردنی داواکارییەکانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کرێکارانە لە بەردەم بینای بەڕێوەبردنی ئەم ناوەندی کار بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی یەکسانکردنی مووچە (پۆلێن‌کردنی هەلی کار) له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، “بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە وەڵامی داواكاری کرێکارانی نەداوەتەوە”. هەروەها کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاند، کە ئەگەر به‌رپرسانی ئەو ناوەندە بەردەوام بێت لە پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانیان، بە شێوەیەکی بەرفراوانتر له شوێنی كاره‌كه‌یان مان دەگرن و کۆدەبنەوە.