کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی پشتیوانی جیهانی بۆ ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گەلانی ئێران

درێژەی پشتیوانی جیهانی بۆ ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گەلانی ئێران 1

بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سه‌راسه‌رییه‌كانی ئێران، ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات ڕۆژی یه‌كشەممە ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، لە شارەکانی “دوسلدۆرف”، “بەرلین”، “کۆپنهاگن”، “لەندەن” و “تفلیس” کۆبوونەوە.

ئێرانییەکانی دانیشتووی شاری “دوسلدۆرف” بە پێشکەشکردنی گۆرانی شۆڕشگێڕانە، وتار و وتنەوەی دروشمی دژە حکومەت، ڕایانگەیاند کە خەڵکی ئێران پشت بە دەسەڵاتی خۆیان دەبەستن و پێویستیان بە دەسەڵاتی دەرەکی نییە. هاوکات ئێرانییەکانی دانیشتووی “بەرلین”یش بە پلاکاردی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی و وێنەی “جەمشید شارمهید”، هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانی کە لەم دواییانەدا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، کۆبوونەوە. هه‌روه‌ها کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە لە شاری “لەندەن” بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران بە هه‌ڵگرتنی پلاکاردێک کە وێنەی هاوڵاتییانی ئێعدامکراو و دروشمی دژ بە “عەلی خامنەیی” تێدابوو، خوازیاری ڕووخاندنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بوون. ئێرانییەکانی دانیشتووی “تفلیس”یش هەروەک چۆن لە ڕۆژانی شەممەی ڕابردوودا جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان کۆبوونەتەوە. هەروەها لە شاری “کۆپنهاگن” پایتەختی “دانمارک” كۆبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سه‌راسه‌رییه‌کان لە ئێران بەڕێوەچوو.