کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاگرکەوتنەوە لە دامەزراوە نەوتییەکانی مێگزیك و ئەمریکا

ئاگرکەوتنەوە لە دامەزراوە نەوتییەکانی مێگزیك و ئەمریکا 2

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، ئاگرێکی بەرفراوان لە 3 دامەزراوەی نەوتی لە “مێگزیك” و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتەوە.

بەڕێوەبردنی ئەم دامەزراوە نەوتییە لە ئەستۆی کۆمپانیای نەوتی “پێمێکسی” مێگزیكدایە. هەر سێ ئاگرەکە لە یەک ڕۆژدا ڕوویانداوە و بەهۆیەوە ٨ کەس برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، هۆكاری ئاگرکەوتنەوەكه‌ هێشتا ئاشكرا نه‌بووه‌ و کۆمپانیای “پێمێکس” سه‌رقاڵی لێکۆڵینەوەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەیه‌.