بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی بومەلەرزەزانیی ئەورووپا-دەریای ناوەڕاست، ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی ڕهشهمه، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 ڕیشتەر پارێزگای “نیدەی” لە ناوەڕاستی تورکیا هەژاند. هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە لەبەردەستدا نییە.
بەگوێرەی ئەم هەواڵی ئەم ناوەندە، ئەم بوومەلەرزەیە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و لە کاتژمێر 13:27 بە کاتی ناوخۆیی توركیا ڕوویداوە. ئەو بوومەلەرزەیە كه له ڕێكهوتی ١٧ی مانگی ڕێبهندان، بە گوڕی ٧.٨ ڕیشتهر کە بۆ ماوەی ٧٥ چرکە ناوچەکانی تورکیا و سوریای هەژاند کاتژمێر ٠٤:١٧ خولەکی بەیانی بە کاتی تورکیا، لەکاتێکدا دانیشتووانی ناوچەکە خەوتبوون ڕوویدا و تا ئێستا تەنها لە تورکیا ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.