ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، لە هێرشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر “كه‌رانه‌ی باختری”، ١٠ فلستینی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ئەنجامی هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر “كه‌رانه‌ی باختری”، لانیکەم ١٠ فلێستینی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی فلستین، بارودۆخی شەش کەس لە بریندارەکانی بە ناجێگیر ڕاگەیاند. بە وته‌ی سپای ئیسرائیل ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ دەستبهرکردنی ئەنجامدەرانی هێرش بۆ سەر ئەم وڵاتە بووە.