ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاره‌كانی ئاودانان و مه‌ریوان بەناوه‌كانی “شەهریار کورد” و “حیسام نه‌جه‌فی” لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “شەهریار کورد” تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی ئاودانان کاتژمێر ۹‌ی بەیانی لە ماڵەکەیدا، لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەكه‌ی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی بێ‌ئاکام ماوەتەوە. هه‌روه‌ها “حیسام نه‌جه‌فی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ كاتژمێر چواری ئێواره‌ی دووشه‌ممه له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.