ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی ڕهشهمه، سێ سەربازی لوبنانی و سێ تۆمەتبار بە بازرگانیکردن بە مادهی هۆشبەر، لە ئهنجامی شهڕ و پێكدادان لە نزیک سنووری سووریا کوژران.
سپای لوبنان ڕایگەیاند: لە ناوچەی “بوقاعی” رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە هاوسنوورە لەگەڵ “سووریا”، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سەربازانی سپای لوبنان و چەند داواکراوێکی قاچاخیی ماددەی هۆشبەردا دروستبووە. سەرەتا سەربازەکان لە گوندێکدا ئۆپەراسیۆنێکیان کردووە کە بە شوێنی قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر دادەنرێت و لەو کاتەدا هێرشکراوەتە سەر سەربازەکان و سێ سەرباز و سێ داواکراو لە ڕووبەڕوو بوونەوەکەدا کوژراون.