کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ١١ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ شۆڕشی گه‌لانی ئێران

پشتیوانی ١١ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ شۆڕشی گه‌لانی ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ١١ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژن له‌ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان كه‌ به‌شداری كۆبوونه‌و‌ه‌ی ئه‌منیه‌تی موونیخ بوون، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌باتی ژنان و پیاوانی ئێرانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاگه‌یاند‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژن له‌ وڵاتانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه‌، بلژیك، ئالبانی، لیختنشتاین، كانادا، ئیسله‌ند، موغولستان، ئاندۆرا و كۆزۆڤۆ كه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌نیه‌تی موونیخ بوون، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا وێڕای ڕێزلێنان له‌ بوێری و ئازایه‌تی ژنان و پیاوانی ئێرانی، پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری نیشان دا. وه‌زیرانی ژن هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: “ته‌نیا ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌منیه‌تی تێدایه‌ كه‌ ژنان ئه‌منیه‌تیان پارێزراو بێت، نه‌ ته‌نیا له‌ ئێران و ئه‌فغانستان به‌لكوو له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان”.