کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاری نوورداغی

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاری نوورداغی 2

پێنج منداڵی سووری لەگەڵ دایک و باوکیان کە لە بوومەلەرزەکەی تورکیا ڕزگاریان بوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵه‌که‌یاندا گیانیان لەدەستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم بنه‌ماڵه‌ لە شاری “نوورداغی” باشووری ڕۆژهەڵاتی بوون و لە بوومەلەرزەی  شه‌وی ٦ی مانگی ڕێبه‌نداندا، بە سەختی بریندار بوون. دوای ئەوە بۆ مانەوە لەگەڵ کەسوکاریان ڕوویان لە ناوچەی ناوەڕاستی شاری قوونییه کردووە. بەڵام ئەم بنەماڵەیە بەهۆی ئاگرکەوتنه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یاندا سووتان و گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە ئاشكرا نه‌بووه‌.