ڕۆژی یهكشهممه ٢٣ی مانگی ڕێبهندان، نزیکەی یەک ملیۆن خۆپیشاندەر لە دژی پلانی حکومەتی فەرەنسا بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، بۆ چوارەمین جار هاتنە سەر شەقامەکان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، زیاتر لە 960 هەزار کەس لە شارهكانی “پاریس”، “نیس”،”مارسیلیا”،”تۆلۆز”،”نانت” و شارەکانی دیکە ڕێپێوانیان کردووە. بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی خۆجێی، ژمارەی خۆپیشاندەرانی شاری پاریس پایتەختی فەرەنسا بە 93 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، کە زۆرترین ژمارەی بەشداربووان لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووەوەیە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە هەمان ڕۆژدا کرێکارانی تۆڕی گواستنەوەی شەمەندەفەر له شاری پاریس مانیان گرت.