یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، گازۆیل و بەشێک لە بەرهەمە نەوتییەکانی دیکەی ڕووسیای قەدەغە کرد و ئەم کارە بە مانای کەمکردنەوەی پشتبەستنی ئەوروپا بە موسکۆ، و کەمکردنەوەی داهاتی ڕووسیا دەبێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم قەدەغەکردنە دوای ڕێککەوتنی وڵاتانی زلهێزی ئەندامی “گرووپی حەوت” لەسەر نرخ ڕادەگەیەنرێت. به‌وته‌ی به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره كه‌مكردنه‌وه‌ی داهاتی ڕووسیه و سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته به بۆنه‌ی داگیركارییه‌كانی له ئۆكراینه، هه‌ر چه‌ند وڵاتی ڕووسیه ده‌توانێت به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی هه‌نارده‌ی چین و هندوستان بكات به‌ڵام ناتوانێت زیانه‌كانی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.