ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، شارە جیاجیاکانی ئیسرائییل جارێکی تر شاهیدی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوانی خه‌ڵك بوون لە دژی بەرنامەی چاکسازی “بنیامین ناتانیاهۆ”، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”بنیامین ناتانیاهۆ” بەنیازە چاکسازی لە سیستەمی دادوەری ئیسرائیل دا جێبەجێ بکات، کە زۆر کەس پێیان وایە دیموکراسی لەم وڵاتەدا دەخاتە مەترسییەوە و به‌م هۆیه‌وه لە شاری “تەلئەبیب” نزیکەی ٤٠ هەزار کەس ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. هه‌روه‌ها لە شاری “حەیفا”، ١٠ هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانه‌کانی دژی ناتانیاهۆ کرد و بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، ژمارەیەک شارۆچکە بچووکەکانی ئەم وڵاتەش گۆڕەپانی خۆپیشاندان بوون.